ئەمڕۆ پێنج پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن


بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چورشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و پێنج كەسی نوێ لەشوێنی حەوت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە سوێندی یاسایی دەخۆن.

یەپێی كارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت، لەوانە دروستكردنی لێژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014.

تەوەری دووەمیش، سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان لە شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست بەپێی حوكمی ماددەی (27) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:-

(حسێن عوسمان شریف عومەر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جەودت مستەفا).

(ئیسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵا).

(عەبدوڵا حسن حەمەد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل علی تەها).

(لەیلا عەلی عەبدولعەزیز محەمەد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئەحمد محمود).

(بیروان فقی اسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز ئەحمد محەمەد حسن).

(دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەێالح تەها).

(مهدی علی عەبدوڵا رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق نامق).




AM:09:46:15/03/2023