ڤیدیۆ.. کۆپتەرێکی تورکیا لە نزیک ئامێدی کەوتە خوارەوە( نوێکراوەتەوە)

ئەمشەو ١٥ ی ئازار کۆپتەرێکی تورکیا لە نزیک ئامێدی کەوتە خوارەوەو فڕۆکەوانەکە و شەش سەربازی تر گیانی لە دەستداوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی کۆپتەرەکە تورکییەو لەنزیک چەمانکێ لە نزیک ئامێدی کەوتۆتە خوارەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ھێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە ناحییەی چەمانکێی سنووری پارێزگای دهۆک، هێلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە، فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.

كامەران عوسمان لە رێكخراوی تیمی كوردستانی عێراقی CPT کە رێکخراوەکەیان گرنگی بەرووداوەکانی ئەو ناوچانە دەدەن، لە تۆڕی کۆمەلآیەتی لە پۆستێکدا دەڵێت "کاتژمێر ٨:٥٠ خولەکی ئەمڕۆ ئێوارە، فڕۆکەیەکی جەنگی لە نزیک کەمپی کێڵگەی نەوتی ئەتریس لە گوندی بیریکاتی سەر بە ناحیەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدی کەوتۆتە خوارەوە. تا ئێستا ٧ کەس گیانی لەدەستداوە و ناسنامەکانیان ئاشکرانیە". 


ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەم لینکەوە لە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..







PM:10:37:15/03/2023