پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژراوە و تۆمەتباریش دەستگیركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێكی برینداركردن لە نەخۆشخانە و دوای گەیشتنی تیمێكی لێكۆڵەر دەركەوت كچێك بەناوی (صوره) تەمەن ٢٨ ساڵ گوللەیەك بەر سەری كەوتووە و برینداربووە و لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو كاتژمێر گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی زانیاری دەركەوت ناوبراو لەلایەن برایەكیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن (٣٢) ساڵ لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە گولە لێی داوە و هێزەكانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەكی كەم تۆمەتبار دەستگیر بكەن.