بڕی دۆلاری فرۆشراو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆی گشتی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنج شەممەی ڕابردوو بڕی یەک ملیار و ٥٦ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٤٨٤ دۆلاری فرۆشتووە، کە ڕۆژانەی ٢١١ ملیۆن و ٣٩٩ هەزار و ٦٩٦ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (١٩.٦١%) بەرزبووەتەوە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە، کە بڕی ٢٤١ ملیۆن و ٩٠٨ هەزار و ٩٤٠ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە ڕۆژی سێشەممە بووە کە ١٧٦ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار و ٩٦٨ دۆلار بووە.


AM:10:30:18/03/2023