وەزارەتی بەرگری عێراق مووچە بۆ لیوا هابەشەکان خەرج دەکات

لە بودجەی گشتی ٢٠٢٣ی عێراق، پارەیەکی تایبەت بۆ موچە و هاوکاریی دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە تەرخانکراوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عادل جەبار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاند " لەبودجەی ٢٠٢٣ی عێراق دا و لەچوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگرییدا، بودجەیەکی تایبەت بۆ دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە تەرخانکراوە".

نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ئاشکراشی دەکات، ژمارەی سەربازەکانی دوو لیواکەش هاوتای دوو لیوایی سوپای عێراقە.

سەرەتا پێشمەرگەکان لەماوەیەکی دیاریکراو بانگێشتی بنکەکانی مەشق و راهێنان دەکرێن، و دواتریش، بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بۆ دوو مانگ راهێنانیان پێدەکرێت.

وتیشی، دواتر پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێت و دواتریش لە چەند ناوچەیەکدا بڵاودەکرێنەوە.

ئەم لیوایانەی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەکی سوپای عێراقدا تێکەڵ دەکڕێن و چەند ئەرکێکی هاوبەشیان پێدەسپێردرێت.



AM:08:24:22/03/2023