عەلی حەمەساڵح: وەزارەتی دارایی دامەزراوەیەكی زیادەیە


عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی دامەزراوەیەكی زیادەیە و داهاتی هیچ زۆنێك ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نوسیویەتی "وەزارەتی دارایی دامەزراوەیەكی زیادەیە، نە داهاتی لایە نە خەرجی، نە موچەو نە پارەی پرۆژە، پارەی نەوت دێتە RT بانك، ئەویش لە دۆلارەوە دەیكاتە دینار بەشێكی بۆ زۆنی سەوز بەشێكی بۆ زۆنی زەرد دەنێرێت، داهاتی هیچ زۆنێك ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "هەر زۆنەو خۆی بەشێكی داهاتی بۆ تەواوكردنی موچەیە، دەرمان و پرۆژە و نەسریە خۆیان لە داهاتی خۆیانە، داهات هەبوو بیكەن، داهات نەبوو مەیكەن".

عەلی حەمەساڵح وتویەتی  "جا دەڵێت: 400 ملیار بۆ موچەیە، چونكە داهاتی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبوە بۆ 220 ملیۆن دۆلار (340ملیار دینار)!، بۆ داهاتی نەوت ئەوەندە كەم بوە؟ خۆ نەوت هێندە دانەزیوە، بەرمیلێك نەوت 16 دۆلاری بمێنێتەوە!، ئەی مانگێكی دیكە 400 ملیارەكە نەهات، چی دەكەن؟".




PM:05:50:23/03/2023