لە سنووری پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ لە ناوچەی نالێ لە دەڤەری مزوری باڵا لە سنوری پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە مین پێیدا تەقییەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. 


PM:07:01:23/03/2023