فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی دەوربەری ئامێدی دەکەن


ئەم ئێوارەیە کە دووەم رۆژی رەمەزانە جارێکی تر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمیان کردو، ئەمجارە بۆردومانی گوندێکی نزیک ئامێدیان کرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەکەوە بە" سپی " راگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا گوندی سگێرێ لە دەڤەری نهێل لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

سەرچاوەکەی ئاشکراشی کە فڕۆکەکانی تورکیا دووجار بۆردومانی دەڤەری ئەو گوندەیان کردووە.

لەبارەی شوێنی دیاریکراوی بۆردومانەکەوە، سەرچاوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆردومانەکە گوندی سگێرێ و نزیک بووە لە گوندی سەرگەلێ و، لە ئەنجامدا ترس و دڵەڕاوکێ لەلای دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە تەماشای توریتەری سپی میدیا بکە


یان تێلگرامی سپی جۆین بکە..




PM:07:16:24/03/2023