كه‌شناسی‌ هه‌رێم واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنەوەی باران بارینی به‌لێزمه‌ و نزمبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رمای‌ راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەستپێکردنەوەی بارانی بەلێزمە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات. 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، بەڵام هەندێک جار باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما سێ تا پێنج پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم بە ئاراستەی باشورى خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٦ - ٩)کم دەبێت. 


AM:10:47:25/03/2023