بانکی ناوەندی عێراق کۆی گشتی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە (٨٠٠) ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنج شەممەی ڕابردوو بڕی ٨٦٦ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٩١٥ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانەی ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٤٧٨ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (٢.٣٧%) بەرزبووەتەوە.
هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی پێنج شەممە بووە کە بڕی ٢٦١ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٢٤٥ ملیۆن و ٦١٣ هەزار و ١٩٠ دۆلار بووە.