پاریس سانجێرمان بڕیاری دەستبەرداربوونی لە مێسی و نەیمار و ڕامۆس دا

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری تواناکانی لانیکەم دوو یاریزانی باڵای خۆی بێت.

 لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس کۆتایی دێت و ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە یانە فەرەنسییەکە ڕێگەیان پێدەدات بچنە پێشەوە و هەروەها ئامادە دەبێت گوێ لە ئۆفەرەکانی نەیمار بگرێت.

  لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە پاریس سانجێرمان ئامادەیە بەشێک لە یاریزانەکانی ڕازی بکات کە شوێنپێی ڕۆناڵدۆ بکەون و لە هاویندا پەیوەندی بە تیپێکی سعودیەوە بکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە کە سێرجیۆ ڕامۆس دانوستان دەکات بۆ ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی نەسر.

 ئەلهیلال ڕکابەری یانەی نەسر کار دەکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مێسی بکات، لە ئەگەری ئەوەی نەتوانن بیگوازنەوە بۆ سعودیە، دەتوانن ڕوو لە نەیمار بکەن.

 یاریزانە بەڕازیلییەکە ئامادە نییە پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، بەڵام کراوە دەبێت بەرامبەر بە ئۆفەرێکی ئەگەری.


PM:04:18:25/03/2023