عەلی حەمەساڵح سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم یەك بژاردە رادەگەیەنێت


عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ دۆسیەی نەوت تەنیا بژاردە لەبەردەم هەرێمی كوردستاندا ڕێككەوتنە لەگەڵ عێراق.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، پێشوازییان لە ڕاوێژكاری سیاسی نەتەوە یەكگرتووەكان، لینارت نیكۆڵی كردووە و بۆ دۆسیەی نەوت ڕامانگەیاند، تەنیا بژاردە لەبەردەم هەرێمی كوردستاندا ڕێككەوتنە لەگەڵ عێراق و وردەكاری ئەم پرسەمان ڕونكردەوە كە نابێت خەڵكی كوردستان بكرێتە قوربانی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدوە بۆ دۆسیەی هەڵبژاردنیش وتویەتی، هەڵبژاردنێكی خاوێن گرنگە كە قەبارەو هێزی لایەنەكان تێدا بەرجەستە بێت و ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی دەنگی خەڵك بێت لە پێناو ئەم ئمانجە گرنگە بەرەی ناڕازی یەك بخرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆژەیەكدا و فشاری جدی بكات بۆ گۆڕانكاری.



PM:02:44:27/03/2023