ئاگاتان لێیە مێسی چی دەڵێت

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پاش رێزلێنانی خۆی و ستافەکەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور(کۆنیمبۆڵ)قسەی کردوو رایگەیاند نازانێت تا کەی بەردەوام دەبێت لە یاریکردن.

میسی وتی :" ئەم جامە لە مۆزەخانەدا دەهێڵمەوە، سوپاس بۆ ئەم ڕێزلێنانە هەموو کۆنیمبۆڵ(یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور، لەساتەکانی زۆر خۆش دەژین  و سۆزێکی زۆر وەردەگرین ئەنجامدانی ئەم کارە دوای پاڵەوان بوون زۆر تایبەتە  زۆر خۆشحاڵین بە هێنانەوەی جامەکە بۆ ئەمریکای باشوور".

 
وتیشی پێم وایە جگە لەو هەموو خۆشەویستییەی وەریدەگرین، درک بەوە ناکەین کە چیمان کردووە و ئەمەش بۆ ژیانە بە فەزڵی خودا توانیم لە تۆپی پێدا هەموو شتێک بەدەست بهێنم ،سوپاس بۆ هاوڕێکانی تیمەکەم و ستافی ڕاهێنەرایەتی و تاپیای سەرۆک، کە هەمیشە لەوێ بوو بۆ هاوکاریکردنمان کاتێک پێویستمان پێی بوو چێژ لەو کاتەی کە دەمێنێتەوە لە یاری تۆپی پێدا وەردەگرم، کە نازانم تا چەند دەخایەنێت".



لەکۆتایی قسەکانی لیۆ مێسی وتی :" زۆر خۆشە خۆشە لەگەڵ پێلێ و مارادۆنا بیت و لێرە پەیکەرت بۆ دروست بکرێت".

 
 
لیۆنێل مێسی خەڵاتی چەقۆیەکی لە لایەن کۆنیمبۆڵ وەرگرت کە نوێنەرایەتی سەرکردایەتییەکەی دەکات وەک یاریزانێکی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان".



AM:02:45:28/03/2023