بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوو برا گیانیان لە دەستدا


لە سنوری پارێزگای هەولێر لە نزیک کەمپی دیبەگە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە دوو برا گیانیان لە دەستدا.

ئەو دوو قوربانییە کە شوان بوون دوو منداڵی برای یەکدین و تەمەنیان لەنێوان نۆ بۆ ١١ ساڵانە وخەڵکی گوندی دێوانەی سەر بە قەزای مەخمورن.

تەقەمەنییەکە مینە و لە کاتی جەنگی عێراق و ئەمریکادا لە ژێر زەویدا چێندراوە و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دووبارە دەرکەوتووەتەوە و ئەو دوو منداڵەش بۆ یاریکردن چوونەتە نزیک ئەو بۆمبە و دەستکارییان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.



PM:02:55:28/03/2023