هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لەسەر بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆدەبێتەوە

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێك لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەیە. 

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنەی بڵاوكردەوە کە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. 

بەرنامەی كار سێ بڕگە لە خۆدەگرێت كە خاڵی دووەمیان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.


PM:10:22:31/03/2023