لە سلێمانی بەهۆی شەڕەوە تەقەوە دوو پاسەوانی پەرلەمانتارێك بریندارن


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێكی تەقەكردندا لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی دوو كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) نیوەڕی ئەمڕۆ لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون لە شاری سلێمانی گرژیی و ئاڵۆزی رویداوە و بەو هۆیەوە تەقەكردن دروستبووە و دوو كەس برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری دروستبوونی تەقەكە پەیوەندی بە هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان و خاوەنی پڕۆژەكەوە هەیە و دوو پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار بریندارن. 

تائێستا دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی روونكردنەوەیان سەبارەت بەو رووداوە نەداوە.



PM:12:32:02/04/2023