هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" خاوەنی ئەو ئوتومبێلانەی کە مەنەفێستی ئوتومبێلەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە بەزووترین کات سەردانی بنکەی پشکنینی (٣٢ی پاڕک) بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی مەنەفیستەکانیان". 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم خاوەنی ئەو ئوتومبێلانەی کە مەنەفێستی ئوتومبێلەکانیان لە بنکەی پشکنینی(٣٢ی پاڕک) دەستی بەسەرداگیراوە، بەهۆی بونی کێشە لە ئوتومبێلەکانیان، ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەزووترین کات سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن، بۆوەرگرتنەوەی مەنەفیستەکانیان، وەهەر کەسێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.

هەروەها هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکی دیکەدا هۆشداری بە سەرجەم شوفێران دەدات، کەوا دەستکاریکردنی گلۆپەکانی ئوتومبێلی (پێشەوە، دواوە) وەگۆڕینیان بە گلۆپی (زینۆن، لید) بە هەموو جۆرەکانیانەوە کە کاریگەری هەبێت لەسەر چاوی شوفێرانی تر قەدەغەیە و لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ و ئەفسەرانی هاتووچۆ ڕاستەوخۆ سزا بۆهەر شوفێرێک تۆمار دەکرێت کە سەرپێچی بکات.


AM:10:34:03/04/2023