سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕەنگدانەوەی سەختی هەبووە لەسەر هاوڵاتیان و هۆکاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران بووە".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەری کە ئێوارەی دوێنێ بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند" گهورهترین ئاڵنگاری کە دەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ ڕووبەڕوی دەبێتەوە بریتییه له گهندهڵی، زۆرینهی ڕههای ئهو گهندهڵییهش له لایهن كایهی سیاسی و حكومییهوه دهپارێزرێت".
وتیشی" پێشتر ئیرادەیەكی ڕاستەقینە بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی نەبووە و بەشێك لهو گهندهڵییهی کە له ئارادایه كۆمهڵایهتییه و بههۆی نهبوونی لێپێچینهوهوه پەرەی سەندووە".
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، سودانی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆی لە کۆتایی ئەمساڵدا، هەروەها ئامادەیە بۆ هەر هەڵبژاردنێکی پێشوەختە یان خولی، بەڵام دەبێت پێش ئەمە ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی هەڵبوەشێتەوە، کە ئەمەش یەکێکە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خودی ئەنجوومەن نەک حکومەت.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە وتی" ڕەنگدانەوەی سەختی هەبووە لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کە هۆکاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بووە".