ماتیۆ ئەلیمانی بەرێوەبەری بەرشەلۆنە نوێترین قسەی یانەکەی سەبارەت بە گەڕانەوەی میسی دەکات و رایدەگەیەنێت تا ئێستا کەس نازانێت چی روودەدات.
ئەلیمانی دەڵێت:" مێسی باشترینە لە مێژوودا، بەڵام ئێمە سەرنجمان لەسەر نازناوەکانە، ئەمە لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانمانەو، ئەو لەگەڵ پاریس یاری دەکات، و دەبێت ڕێزیان لێبگرین".
دەشڵێت:" لە داهاتوودا کەس نازانێت چی دەبێت ئێمە لە ئێستادا هیچ کارێک ناکەین و بە دوای سپۆنسەریشدا نەگەڕاوین بۆ گەڕانەوەی ".