هۆشداری لەبارەی شەپۆلێکی باران بارینی بە‌هێزەوە دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم هۆشداری لە بارینی بارانێکی بەهێز دەکاتەوە.

کەشناسی لە راگەیاندنێکی نوێدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە هاتووە " لە ماوەی نێوان ڕۆژی دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکی باران بارین سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە" .

کەشناسی هۆشداری دەدات کە رۆژی دووشەممە سەرەتا باران بارینی کەم لە ناوچەی جیاجیاکان دەبارێت، رۆژی سێ شەم و چوارشەم و شەپۆڵی باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەی نەخشەکانی بارانی پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستی دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە.

کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش دەکات لە هەندێک کاتدا، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما. 



PM:12:30:06/04/2023