بە سەدان سەگ بەهۆی نەخۆشییەوە مردار دەبنەوە


شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی رابردوودا لە پەناگەی سەگی بێلانە نزیكەی ٤٠٠ سەگ بەهۆی نەخۆشییەوە مرداربوونەتەوە.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، ڕووبەری پەناگەی سەگی بێلانە پێنج دۆنمە و  كاری شارەوانی تەنها دابینكردنی زەوییەكە بووە، دەبوو لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە بە هەماهەنگیی بەڕێوەببرێت. 

شارەوانی روونیكردۆتەوە، پەناگەكە لە سەرەتای ساڵی رابردوو  كراوەتەوە و نزیكەی هەزار و ٥٠٠ سەگی بۆ هاتووەو لە ئێستادا نزیكەی ٦٠٠ سەگ لە پەناگەكەدا بوونی هەیە، لەو ژمارەیەش ٢٠٠ سەگ نەزۆك كراوە گەڕاوەتەوە ناو سروشت، بەهۆی نەخۆشی و گەڕیی و كۆمەڵێك نەخۆشی دیكەی ئاژەڵانیشەوە نزیكەی ٤٠٠ سەگ مرداربۆتەوە. 



PM:08:11:06/04/2023