"هادی عامری هەر لەخۆیەوە هێرش ناکاتە سەر پێشمەرگە"

‌هادی عامری دەست خامەنەئی ماچ دەکات - فۆتۆ: ئەرشیف
سەرچاوەیەکی سەربازی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند " هادی عامری هەر لەخۆیەوە ئەو ‌هێرشە ناکەتە سەر پێشمەرگە، چونکە لەسەرەتای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، عامری هاتۆتە خانەقین‌و رێگایان پێداوە هەموو شتێک لەسەر پێشمرگە بزانێت".

هادی عامری بەرپرسی میلیشیاکانی بەدرو وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراق رۆژی ٤ ی ئەیلول هێرشیکی توندی کردە سەر پێشمەرگەو لەمیانەی قسەکانیدا وتی "  وەزارەتی پێشمەرگە ماندووە، سەلماندی فاشیلیشە بەرامبەر داعش و تەنیا کاخەزی کارتۆنییە" سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند" ئەو هێرشە نارەوایەی عامری کردیە سەر پێشمەرگە، هەمووی خەتای بەرپرسانی پێشمەرگەیە کە هەر لەسەرەتای داگیرکردنی موسڵەوە لەلایەن داعشەوە، دەرگایان بۆ کردووە بێتە ناوچەکانی خانەقین و بەشەو رۆژ لەناو پێشمەرگەدا بێت و بەچێ‌وی خۆی خاڵە لاوازەکانی ببینێت".

ئەو سەرچێ‌وەیەی سپی باسی لەوە کرد هاتنی هادی عامری هەر لەمانگی حوزیرانەوە تا ئەمرۆ نازانرێت بەپێی چ رێککەوتنێکی سەربازی و سیاسیە.

سەرچاوەکە دەڵێت" ئەگەر رێککەوتنیش هەبێت، ئایا وەزارەتی پێشمەرگەو حکومەت ئەو رێککەوتنەی کردووە، یان بەرپرسانی حیزبی".   



PM:01:36:05/09/2014