لە شاری سلێمانی لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە جارێكی دیكە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك ٢٥ دینار دابەزی.
بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، لە كاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ھەر سێ جۆرەكەی بەنزین بە بڕی ٢٥ دینار دابەزیون، ھۆكارەكەشی بۆ زۆربوونی بەنزینی عێراقی ٦٩٠ دیناری و بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەگەرێتەوە، كە خواستی لەسەر بەنزینی ئەھلی كەمكردووەتەوە.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەھۆی دابەزینەكەوە، بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٢٥ دینارەوە دەبێت بە ٩٠٠ و سۆپەر لە ١٢٧٥ەوە دەبێت بە ١٢٥٠ و موحەسەن لە ١١٢٥ەوە دەبێت بە ١١٠٠ دینار.