باران بارین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سبەینێ لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و لە دواینیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە و خێراى باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووەو باشوری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت و کاریگەریەکەی لە دواینیوەرۆ بە هێزتر دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، کاریگەریەکەی لە دواینیوەرۆ درێژدەبێتەوە بۆسەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆسەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە، هاوکات پلەکانی گەرماش سێ تا پێنج پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٢٥کم، مەوداى بینین (٥ - ٨)کمە. 


AM:10:21:11/04/2023