نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە پارێزگای سلێمانی دابەزین بەخۆوە ببینێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت. 

بەپێی دابەزینەکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە ٩٠٠ دینارەوە دەبێتە ٨٧٥ دینار، سوپەر لە هەزار و ٢٥٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٢٢٥ دینار، هەروەها  بەنزینی محەسەن لە هەزار و ١٠٠ دینار دەبێتە هەزار و ٧٥ دینار، هاوکات نرخی گازیش لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٠٠ دینار و غازیش لە ٥٥٠ دینارەوە دەبێتە ٥٢٥ دینار.


PM:02:29:13/04/2023