بانکی ناوەندی کۆی گشتی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا خستەڕوو

بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" کۆی گشتی دۆلاری فرۆشراو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە (٨٨٤) ملیۆن دۆلار بووە". 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشدا جگە لە رۆژی چوارشەممە بەهۆی پشووی فەرمییەوە ٨٨٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری فرۆشتبوو كە رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بەڕێژەی (٢٥%) لە كۆی گشتی فرۆش كەمی كردووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٦١ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی یەكشەممە بوو كە تیایدا ٢٤٥ ملیۆن و ٦١٣ هەزار دۆلاری فرۆشتبوو. 

بەپێی ئامارێکی بانکی ناوەندی، فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٦٦٠ ملیۆن و ١٧١ هەزار دۆلار بووە، لەكاتێكدا تەنیا ٢٥٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە. 


AM:08:51:15/04/2023