ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێکی سنوری قەزای داقوق لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی یەنگیجەی ناوچەی تاڵەبانی لە سنوری قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەسەر زەوی و زار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی کوردی گوندەکە ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون کە دوو کەسیان فیشهكیان بهركهوتووه و گوازراونهتهوه بۆ نهخۆشخانهكانی كهركوك.
هەروەها بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە سوپای عێراق گەیشتوونەتە ناو گوندەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.