یەرەکە دەربارەی هێرشەکەی پێنجوێن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکە بەیاننامەیەکی دەربارەی هێرشەکەی پێنجوێن بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە ١٥ی نیسان گروپێک لە هەڤاڵانمان کاتێک لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی تیایدا بوون لە لایەن فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکەوە لە نێوان کاتژمێر (١٨:٠٠ بۆ ١٨:٣٠) لە دەوروبەری پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی". 

دەشڵێن" لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، ئەو زانیارییەی لەو بارەوە بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن زیانی گیانیمان بەرکەوتووە راست نین". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەوڵەتى تورکیا ماوەیەکە لە بەرامبەر هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن هەم جموجۆڵی ئاسمانی و هەمیش هێرشی ئاسمانی خۆی زیاترکردووە و ئەو هێرشەش لە کۆنسێپتی گشتی دابڕاو نییە، پەیوەندی بە شەڕی هەمەلایەنەوە هەیە لە دژی گەلانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی.


PM:03:05:20/04/2023