بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری پارێزگای کەرکوک درۆنێک کەوتە خوارەوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
عامر نووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی راگەیاند" درۆنێک لە دەرەوەی سنووری پارێزگای کەرکوک لە ناوچەکانی خوورماتوو لێی دراوە و لە سنووری باشووری پارێزگاکە کەوتووەتەوە خوارەوە".
وتیشی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا دیار نییە درۆنی چ وڵاتێکە، بۆیە لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە دەستیانپێکردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەن.