سلێمانی.. بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەوە ماڵێک بە تەواوی سووتا

لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک بە تەواوی سووتا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی بەکرەجۆی کۆنی شاری سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک سووتا. 

ڕووداوەکەوە جگە لە زیانێکی زۆری ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 


PM:03:20:22/04/2023