ئەنچیلۆتی باسی گەڕانەوەی میسی دەکات

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان بۆ بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوودا.

 ئەنچیلۆتی سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی وتی:" لیۆ دەتوانێت هەرچی بیەوێت بیکات،هەروەها بەرشەلۆنەش، ئەوە بۆ من کێشە نییە، من مێسیم خۆشدەوێت".

 سەبارەت بە پێکانەکەی بنزیمە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کەریم لەو کێشەیە چاکبووەتەوە کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ڕۆژی شەممە یاری دەکات (بەرامبەر ئەلمێریا)، گەڕانەوەی بۆ ئێمە زۆر گرنگ دەبێت".

 سەبارەت بە یارییەکەی جیرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکە زۆر باش یاریی دەکات، ئێمە پێکانمان هەیە وەک ئەوەی قسەم کرد، بەڵام ڕۆدریگۆ ئامادە دەبێت، دەیڤد ئالابا بارودۆخی باشتر دەبێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ یاری کۆتایی جامی پاشا ئامادە بکات".


PM:06:42:24/04/2023