لیژنەیەک بۆ ئەو پەتایەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە پێکهێنرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی بۆ بەدواداچوون لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵاندا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە ماڵپەڕی (سپی میدیا) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" لە پێناو بەدواداچونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە نێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی". 

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستی هەرێم، ئامانجی لیژنەکە بۆ دواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستیە لە ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەسنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.


AM:08:44:25/04/2023