لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی هەرێم


رۆژی ١٤ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی تورکیایە، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چەندان شوێنکیان لە دەڤەری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد، بەپێی زانیاریەکانی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەرگوندەکانی دەڤەری نهێل لە رۆژهەڵاتی ئامێدی و گون سگێرێ.
هەروەها هێرشیشیان کردە سەر ناوچەکانی سەر بە ناحیەی چەمانکێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی دەگندانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەستپێبکات و پێشبینی دەکرێت لە هەرێمش سندوقی دەنگدان هەبێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆی بۆردومانەکە، جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..




PM:03:35:26/04/2023