دوای یاریەکە ئارتێتاو گواردیۆلا وەڵامی یەکتر دەدەنەوە

لەهەفتەی 33ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی بردنەوەیەکی گەورەی دژی ئارسناڵ 4-1 بە دەستهێناو خۆی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک کردەوە.


دوای یاریەکە گواردیۆلا راهێنەری مانچستەرسیتی و ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵ باسیان لە یاریەکەی نێوانیان کرد.

 سەرەتا میکێل ئارتێتا وتی:"  ئەمڕۆ لە ئاستی خۆماندا نەبووین و بە تیپی باشتر دۆڕاین، زۆر قورسە. ئەمڕۆ بنەماکان بۆ ئێمە نەمابوون، ئەمڕۆ لە ئێمە باشتر بوون".

  میکێل ئارتێتا وتیشی:" دەبێت هەستین و دووبارە بگەڕێینەوە دەبێت سەیری تەواوی وێنەکە بکەین، ڕکابەریی ئەم تیپە شتێکی نایاب و ناوازەیە.. کۆڵ نادەین، 5 یاری ماوە و هەر شتێک دەکرێت ڕووبدات ئەمڕۆ بەرامبەر تیپێکی ناوازە ئازارمان چەشت، کوالیتی ئاستەکان زۆر جیاواز بوو لە نێوان هەردوو تیپەکەدا".


دواتر پیپ گواردیۆلا  لەسەر بردنەوەکەی دژی ئارسناڵ بە ئەنجامی 4-1 رایگەیاند:" لە خولەکی یەکەمەوە تیپەکە سەرسوڕهێنەر بوو ئێستا دەچینە ناو هەموو یارییەکانەوە و هەوڵدەدەین سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

 پیپ گواردیۆلا وتیشی:"  ئێستا فولهام و لیدز یونایتد و دواتر وێستهاممان هەیە... ڕاستییەکە ئێستا ئەوەیە کە ئارسناڵ دوو خاڵ لە پێشە ئەمڕۆ هەوڵمان دا لە دوایین یاری بەرامبەر ئارسناڵ فۆڕمی خۆمان بگۆڕین، لە دوایین یاری ئارسناڵ باشتر بوون و زۆر پشتمان بە هالاند بەست بۆ تۆپی درێژ.. ئەمڕۆ هەوڵماندا زیاتر سەبرمان لەگەڵ تۆپەکەدا هەبێت.

 

لە،کۆتایدا پیپ گواردیۆلا وتی:"  ئەم یانەیە هەموو شتێکی پێدام، لە وەرزی یەکەمدا پشتگیریان کردم و هیچ پاڵەوانێتییەکم بەدەست نەهێنا، پێشتر لیڤەرپوول پاڵی پێوە دەناین بۆ ئەوەی زیاتر بکەین و ئێستاش ئارسناڵ".


AM:01:07:27/04/2023