لە سێهەمین ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە و جەخت لە باشکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ تاران، به‌يانى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلامی كۆمارى ئيسلامى ئيران كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تى باش و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌ى، زانكۆى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكارى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" دۆخى گشتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
دوێنێش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ئبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێران ئەنجامدا.