ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی كە ئەمساڵ بەنیازی حەجن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە ئەمساڵ بەنیازی پڕۆسەی حەجن، لە سبەینێوە دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە ئەوانەی كە ئەمساڵ مافی گەشتكردنیان هەیە بۆ حەج، سبەینێ سێشەممە سەردانی نوسینگەكانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانی بڕە پارەی تێچوی حەج كە بۆ هەر حاجییەك بۆ گەشتی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلار دۆلارە و بۆ گەشتی وشكانیشش سێ هەزار و 800 دۆلارە، دوا كاتیش بۆ وەرگرتنی رۆژی 10ی ئەم مانگەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "بە پێویستی دەزانین بۆ هاوڵاتیان ڕون بكەینەوە كە تێچوی هەر حاجییەك بەرێگای گەشتی ئاسمانی چوار هەزار و 571 دۆلار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بووە چوار هەزار و 500 دۆلار، هەروەها تێچووی حەجی وشكانی سێ هەزار و 873 دۆلار بووە، بەڵام بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوەتە سێ هەزار و 800 دۆلار".



PM:03:24:01/05/2023