لە شاری دهۆك كچێك سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەوە هاتۆتە دەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك لە بنكەی پولیسی قەسرۆك سكاڵای تۆماركردووە كە كچەكەی لە كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆوە لە ماڵەوە چۆتە دەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی دادوەر، بڕیاردراوە وێنە و زانیاری كچەكە بڵاوبكرێتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە بكرێت.