پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزتر دەبنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ   
كەش/  ئاسمان ساماڵ وپەڵە  هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/  كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10  - 15) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9  –  10  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەینێ   
كەش/  ئاسمان ساماڵ وپەڵە  هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  –  10  ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر:  26، سلێمانی: 25، دهۆك: 25 ، كەركوك : 30 ، هەڵەبجە: 25 ، زاخۆ : 27، سۆران :  24 ، گەرمیان :  31 ، حاج ئۆمەران : 17).


هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە بەرزتر دەبێت، لەكاتەكانی بەرەبەیانیشەوە ئاراستە بای باكوری رۆژھەڵات لەسەر ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاك ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٥كیۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ناوبەناو تا بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٥-٥-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت.



AM:11:32:03/05/2023