ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئایار ٢٠٢٣ بە فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیا تورکیا بۆردومانێکی
خەستی چەند شوێنێکی نزیک لە قەزای ئامێدی
کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی ( سپی ) راگەیاند " دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا پێنج شوێنی جیا لە سنوری قەزای
ئامێدی بۆردومانکرد، چیای گارە و بناری چیای زێباری بە سەختی بۆردومانکردووە.
بە پێی زانیارییەکانی سپی، دانیشوانێکی زۆری ناوچەکە بۆ
لێکردنەوەی گیای بەهاری سەردانی ئەم شوێنانەیان کردوو، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە چەند
قوربانی هەیە.