بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک دەوڵەتی تورکیا سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن

‌دیمەنی ساتی بۆردومانکردنی گوندەواری سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن سوپای تورکیاوە
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دووبارە بۆردومانی سنوری قەزای ئامێدی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک کرد. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوورەکە بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ شەممە بۆ ڕۆژی سێیەم دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی بۆردومانی گوندەواری سنوری قەزای ئامێدی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا چیای مەتین کە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە گوندی گوهرەزێی سەروو دوورە بۆردمانکرد و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای دانیشتوانی سنورەکە دروست کردووە. 

دوو ڕۆژ پێش ئێستاش چیای گارە و زێبار و مەتین لە لایەن سوپای تورکیاوە بە سەختی بۆردومانکراون. 



PM:12:01:06/05/2023