هۆشداری لە بەكارهێنانی زۆری دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵان دەدرێت


پزیشكێكی پسپۆری منداڵان هۆشداری لە بەكارهێنانی زۆری دەرمانی دژە بەكتریا بەشێوەیەكی فراوان دەدت كە ئەوەش كێشەی زۆری دروستكردووە.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لە فەیسبووكی خۆی هۆشداری لە بەكارهێنانی زۆری دەرمانی دژە بەكتریا دەدات و نووسیویەتی "بەداخەوە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بەشێوەیەكی فراوان بەبێ هۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە كارەساتی لەم وڵاتەدا دروستكردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "چەند ساڵە هاوار دەكەین دەڵێین تكایە لە خۆتانەوە دەرمان مەدەن بە منداڵەكانتان، بەڵام گوێمان بۆ ناگیرێت و بە قسەمان ناكرێت، هەر بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریاوە  بەشێك لە پشكنینەكن هەڵە دەرئەچن، بەشێكیش لە منداڵەكان  وەڵامیان بۆ كۆمەڵێك دژە بەكتریا نییە".



PM:03:38:06/05/2023