دەست بە دابەشكردنی هێلكە بەسەر خێزانەكاندا كرا


ئەو هێلكەیەی بڕیار بوو بۆ مانگی رەمەزان بەسەر خێزانەكاندا دابەش بكرێت، بەشێكی گەیشتۆتە پارێزگاكان و لە شاری سلێمانیش دەست بە دابەشكردنی كرا. 
 
ئەمڕۆ شەوكەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هێلكەیەی بڕیار بوو بۆ رەمەزان بنێردرێت ئێستا 30%ی گەیشتۆتە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دەستیان بە دابەشكردنی كردووە.
 
بەپێی زانیارییەكان هەر خێزانێك یەك تەبەق هێلكەی بەردەكەوێت و تەنیا بۆ یەك مانگیشە، بەوتەی شەوكەت محەمەد، رۆژانە هێلكەی دیكە دەگاتە هەرێمی كوردستان، تاوەكو هەموو خێزانەكان وەریدەگرن.



PM:06:48:06/05/2023