بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەستگیركرا


بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و پۆلیسی هەریر، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی هەرێم بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەستگیركراوە.


بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەكالەت كە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەكەشە بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم دەستگیركراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسێكی خانەنشینی پێشمەرگە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و كاتێك پۆلیسی هەریر چووە دەستگیری بكات خۆی بەدەستەوە نەداوە و شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و پۆلیسی هەریری دروستبووە، بەو هۆیەشەوە بەرێوەبەری ناحیەی هەریر كە بەڕیوەبەری پۆلیسیشە لەگەڵ چەند پۆلیسێك دەستگیركراون.



PM:01:16:07/05/2023