شەوى ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارێکی باکوری کوردستان ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، شەوى ڕابردوو لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بارهەڵگرێک بەهۆى لەدەستدانى کۆنتڕۆڵەوە کەوتە ناو کەناڵێکی ئاوەڕۆوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ڕووداوەکەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى دیکەش سوتان و زیانى ماددیان پێگەشتووە.