لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێگری لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت بێتە هەرێم

ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانتارێکی هەدەپەی باکووری کوردستان لە ناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێگری لێکرا بێتە باشوری کوردستان.

ناهیدە ئارمیش ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی رۆژنیوزی ڕاگەیاند" پەرلەمانتاری هەدەپە حەسەن ئوزگونەش لە شاری شەرناخ لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە هاتۆتە کوردستان، بەڵام هێزەکانی فرۆکەخانە ناهێڵن بچێتە دەرەوەی فرۆکەخانەکە". 

وتیشی" ئەو پەرلەمانتارە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ لە فرۆکەخانەی هەولێرە، بە بیانووی ئەوەی حکومەتی بەغداد بلۆکی خستۆتە سەرناوەکەی، بۆیە ناتوانێت لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێر بچێتە ناو کوردستانەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەرامبەر بەم پەرلەمانتاری هەدەپە دەکرێت نایاساییە، چونکە ئەمە راست نیە کە حکومەتی عیراق ناوی بلۆک کردبێت، بەهۆی رێگەنەدان لە فرۆکەخانەی هەولێر، بریار وایە پەرلەمانتارەکەی هەدەپە کاتژمێر یەکی شەو رەوانەی تورکیا بکرێتەوە.


PM:06:07:07/05/2023