دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ بریندارێکی رووبەرووبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووی نێوان پۆلیس و دوو داواکاری گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکانی رووبەرووبوونەوەکەی نێوان پۆلیس و دوو تۆمەتبارەکەی گەڕەکی سلێمانی نوێ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانى لەدەستداوە سەر بە هێزەکانى کۆماندۆی کوردستانە و رۆژى پێنجشەممەی ڕابردوو فیشەک بەر سەرى کەوتبوو.
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەی دوو داواکراو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دوو پۆلیس و دوو داواکراوەکە برینداربوون.