ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و لە دانیشتنەکەدا چەند پڕۆژەیاسایەک تاوتوێ دەکرێت، تاوتوێكردن، لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئازادی ڕادەربڕین دەکرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، کاتژمێر (١١:٠٠) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئازادی دەربڕین و خۆپیشاندانی مەدەنی و چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە دەكرێت.
هەروەها لە كۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای ڕێككەوتنی عێراق و بانكی ئەوروپی بۆ پەرەپێدان و بنیادنانەوە گشتی دەدرێت.