تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی (١٠) که‌سی به‌هۆی نەخۆشی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ ڕاگەیاند

ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" لە ماوەی ئەمساڵدا (١٠) كه‌س به‌هۆی نەخۆشی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند" له‌ مساڵدا (٦٧) هاوڵاتی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون کە (١٠) كه‌سیان به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رێژه‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوون لە پارێزگای زیقار له‌ پله‌ی یه‌كه‌م و به‌سرە، موسه‌ننا و نه‌جه‌فیش له ‌پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌من. 


AM:09:49:09/05/2023