بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٩٨٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٤٨ ملیۆن و ٧٦٨ هەزار و ٩٨٦ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.