تورکیا زیاتر لە٢٢٠ کۆچبەری دیپۆرتی ئەفغانستان کردەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی داخڵی وڵاتەکەی ببوون.
فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێیەوە هاتوون.
لەو چوارچێوەیەشدا ٢٢٧هاووڵاتیی ئەفغانستان کە لە بنکەی گێڕاندنەوەی سەربە فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران دەمانەوە بە مینی پاس گەیەندرانە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان.
دوای ئەنجامدانی کارەکانیان، کۆچبەرە نایاساییەکان بە فڕۆکە بەرەو ئەفغانستان بەڕێ خران.